چیرۆكی ئه‌و كچه‌ی له‌مانگێكدا شه‌ست پیاو له‌گه‌ڵیدا نوستووه
"له‌و كاته‌وه‌ی فامم كردۆته‌وه‌و دێته‌وه بیرم، هه‌ر له‌ماڵه‌وه راده‌كه‌م، باوكم له‌ته‌مه‌نی چوارده ساڵیدا به‌زۆر‌و له‌ژێر زه‌بری چه‌قۆدا له‌پیاوێكی ماره‌كردم كه22 ساڵ له‌خۆم گه‌وره‌تر بوو، به‌ڵام ئه‌ویش دوای ساڵێ ته‌ڵاقیدام، بۆیه چه‌ندین جاری تر له‌ماڵه‌وه رامكرد‌و دواتر له‌ماڵی ژنێكی له‌شفرۆش گیرسامه‌وه، ئێستا نازانم له‌چ پیاوێك دووگیانم، چونكه له‌ماوه‌ی مانگێكدا زیاتر له‌شه‌ست پیاو له‌گه‌ڵم خه‌وتون"، ئه‌مه قسه‌ی جوانی ته‌مه‌ن 19 ساڵه كه ئێستا له‌زیندانه.
ئه‌و ئافره‌ته منداڵه ره‌نگ هه‌ڵبڕزكاوه له‌ناو زینداندا به ئازار‌و بێتاقه‌تی سكه ناشه‌رعیه‌كه‌یه‌وه، ئێڵنجی بێزووی سكه‌كه‌ی ده‌داو خه‌می ئه‌وه‌شی بوو، گه‌ر باوكی‌و حه‌وت براكه‌ی‌و ئامۆزاكانی به‌نهێنی دووگیانبوونه‌كه‌ی بزانن، راسته‌وخۆ ده‌یكوژن.
جوان، كچێكی نه‌خوێنده‌واری دانیشتووی یه‌كێك له‌شارۆچكه‌كانی ده‌ڤه‌ری گه‌رمیانه، خاوه‌نی حه‌وت براو چوار خوشك‌و دایك‌و باوكه، وه‌ك خۆی وتی "له‌عه‌شیره‌تێكی توندڕه‌وی شه‌ڕانین كه پیاو كوشتن‌و ئاو خواردنه‌وه‌یان له‌لا وه‌ك یه‌كه، ئنجا وه‌ره بزانن ئافره‌تێكیان سكی به‌ناشه‌رعی پڕ كراوه، ئه‌بێ چی بكه‌ن!".
هه‌رچه‌نده جوان له‌ناو خێزانێكی گه‌وره‌و بنه‌ماڵه‌یه‌كی گه‌وره‌دا ژیاوه، به‌ڵام چه‌وساندنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن دایك‌و باوكی‌و براكانیه‌وه هیچ ده‌رفه‌تێكی هاوڕێیه‌تیان‌و بۆ نه‌هێشتۆته‌وه‌و نه‌یتوانیوه قسه‌ی دڵی بۆ هیچیان بكات، ئه‌و وتی "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی من نه‌خۆشم‌و له‌منداڵییه‌وه بوورانه‌وه‌م له‌گه‌ڵدایه، له‌بری ئه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌م دڵنه‌واییان بكردمایه، هه‌موویان ئازاریان ده‌دام. دایكم به جنێو‌و قسه‌ی ناشرین‌و باوكم‌و هه‌ندێ له‌براكانیشم به لێدان كه زۆر جار له‌سه‌ریان ئه‌دام‌و به دوو سه‌عات هۆشم نه‌ده‌هاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌كۆڵ خۆیانم بكه‌نه‌وه".
جوان له‌ته‌مه‌نی چوارده ساڵیدا دایده‌نه پیاوێكی گێلی به‌ته‌مه‌ن، كه دوو ژنی تری هه‌بووه، له‌رووی بژێویشه‌وه ئه‌و پیاوه جگه له‌كرێكاری هیچ كارێكی تری نه‌كردووه‌و وه‌ك خۆی ده‌ڵێت "نه خزمه‌تی ده‌كردووه‌و نه پاره‌ی داوه‌تێ".
ناخۆشی ژیان له‌لای پیاوێكی به‌ته‌مه‌ن‌و خراپی مامه‌ڵه‌ی ماڵه باوكیش وا له‌جوان ده‌كه‌ن كه جارێكی تر به‌ره‌و سلێمانی هه‌ڵبێت‌و بچێته ماڵه شێخێك، جوان وتی "زۆر جار كه هه‌ڵده‌هاتم له‌ماڵه‌وه به‌ره‌و سلێمانی رامده‌كرد، چونكه خه‌ڵكی ئه‌م شاره له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی هه‌ژاردا زۆر به ره‌حمن، له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كانیشدا په‌نام ده‌برده به‌ر ماڵی شێخ‌و مه‌لاكان‌و له‌نزیك مزگه‌وتێ ماڵی مه‌لاكه‌م ده‌پرسی‌و ده‌چوومه ئه‌وێ‌و به درۆ ئه‌موت بێكه‌سم، به‌ڵام چه‌ند جارێ وایلێهاتبوو كه‌س جێی نه‌ده‌كردمه‌وه ناچار له‌كۆڵاناندا ده‌خه‌وتم یان پۆلیسی فریاكه‌وتن ده‌ستگیریان ده‌كردم‌و ده‌یانبردمه بنكه‌ی پۆلیس، به‌ڵام دواتر له‌ڕێگه‌ی پڕكردنه‌وه‌ی به‌ڵێننامه، ئازادیان ده‌ركردم به‌و مه‌رجه‌ی كه‌سوكاریشم ئازارم نه‌ده‌ن".
ئه‌م راكردن‌و خۆ ونكردنه به‌رده‌وامه‌ی جوان واده‌كات مێرده‌كه‌ی ته‌حه‌مولی نه‌كات‌و ته‌ڵاقی بدات، جوان وتی "هه‌رچه‌نده زۆر دڵخۆش بووم كه ته‌ڵاقی دام، به‌ڵام جارێكی تر گه‌ڕاندمیه‌وه بۆ دۆزه‌خی ماڵه باوك، ئه‌مجاره زۆر توندتر‌و بێ ماناتر مامه‌ڵه‌ی دڕندانه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كردم‌و ده‌یانبه‌ستمه‌وه، رۆژێ دایكم زۆر جنێوی ناشرینی پێدام، زۆر شكاندمی‌و توڕه‌ی كردم، دووه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان بوو واته سه‌ره‌تای مانگی ئه‌یلول له‌ده‌مه‌و نیوه‌ڕۆدا هاتمه ده‌ره‌وه‌و به‌ره‌و سلێمانی هاتم". ئه‌م رۆژه جوان تووشی نه‌هامه‌تییه‌كی گه‌وره ده‌كات‌و ده‌یگه‌ڕێنێته‌وه ناو زیندان.
جوان له‌و چه‌ند جاره‌ی كه پێشتر ده‌ستگیر كراوه، یه‌كێك له‌سه‌رۆكی بانده له‌شفرۆشه‌كانی ناسیوه‌و ژماره‌ی ته‌له‌فۆنیان گۆڕیوه‌ته‌وه، جوان وتی "ئه‌وكات هه‌ردووكمان له‌م زیندانه بوین، ئه‌و ژنه پێی وتم ئه‌گه‌ر شوێنم نه‌بوو بچمه لای ئه‌و، وه‌كو كچه‌كه‌ی خۆی به‌خێوم ده‌كات، به‌ڵام كه چوومه لای، هه‌ر دوو رۆژ پیاوی بۆ نه‌هێنام، دوایی هه‌موو رۆژێ دوو یان سێ پیاوی بۆ ده‌هێنام‌و له‌و 100 تا 150 دۆلاره‌ی وه‌ریده‌گرت، ته‌نها 25 تا 35 هه‌زاری به‌من ده‌درا".
ئه‌و باسی بێڕه‌حمیی پیاوه‌كانی ده‌كرد له‌كاتی سێسكدا‌و وتی "به‌زۆری كاتی سێكسكردنه‌كه هه‌زار جنێوی ناشرینیان پێده‌دام‌و قژیان راده‌كێشام، چونكه به پاره سێكسیان ده‌كرد وه‌كو ئاژه‌ڵ سه‌یریان ده‌كردم، به‌ڵام به‌وانه‌ش رازی بووم به‌و مه‌رجه‌ی نه‌چمه‌وه ماڵی باوكم".
نزیكه‌ی مانگێك له‌و ماڵه ده‌بێت، به‌ڵام چه‌ند رۆژێك به‌سه‌ر كاتی سوڕی مانگانه‌یدا تێده‌په‌ڕێ‌و هه‌ر عاده نابێ، كاتێك ده‌چێته‌لای پزیشك ئاگاداری ده‌كه‌ن كه سكی پڕه‌و دووگیان بووه، بۆیه راسته‌وخۆ ده‌چێته لای پزیشك‌و شكات له‌و ژنه ده‌ڵاڵه ده‌كات‌و پۆلیس هه‌ردووكیان ده‌ستگیر ده‌كات. ئێستا جوان له‌چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌دایه منداڵه‌كه‌ی بۆ له‌بار ببه‌ن، چونكه ئه‌گه‌ر ماڵه باوكی پێیبزانن، بۆ كڕینه‌وه‌ی شه‌ره‌فیان راسته‌وخۆ ده‌یكوژن.
تێبینی: له‌به‌ر هه‌ستیاری كێشه‌كه، (جوان) وه‌ك ناوێكی خوازراو دانراوه.
ئاماده‌کردنی : سارا قادر - ئاوێنه



























