پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری به ڕه‌زامه‌ندی هه‌ردوولا پێكدێت، كه‌واته یه‌كێك له بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی هاوسه‌رگیری ره‌زامه‌ندبوونی ژن و پیاوه. تاكو به حه‌زی خۆیان ژیانی هاوبه‌ش هه‌ڵبژێرن و دوای یه‌كترناسینی ته‌واو هاوسه‌ری ژیانیان هه‌ڵبژێرن و خێزان پێكه‌وه بنێن. خودا‌ش مرۆڤی ئازاد خوڵقاندووه و مافی ئه‌وه‌ی پێداوه تاكو له‌گه‌ڵ كه‌سێكدا ژیانی هاوبه‌ش پێكبهێنێت كه خۆی ده‌یه‌وێت، به‌ڵام كه‌سانێكی نه‌زان هه‌ن كه خۆیان له سه‌ره‌وه‌ی خواستی كه‌سانیتر داده‌نێن و منداڵه‌كانیان ده‌كه‌نه قوربانی خواسته‌كانی خۆیان. چونكه به رای ئه‌وان هه‌ركه‌سێك كه به ئاره‌زووی خۆی زه‌واج بكات، كارێكی ناشیرینی كردووه و پێیانوایه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆیان له ژێر گوشاردا هاوسه‌رگیرییان كردووه، ده‌بێت منداڵه‌كانیشیان هه‌ر ئه‌و رێگه‌یه بگرنه‌به‌ر.
به‌ڵام هاوسه‌رگیریی زۆره‌ملێ هه‌ندێكجار كه كچان له منداڵییه‌وه به ناوی كه‌سێكه‌وه ماره ده‌كرێن كه هیچ زانیارییه‌كیان له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه نییه و كاتێك كچ ده‌گاته ته‌مه‌نی زه‌واج خۆی له ژێر سێبه‌ری پیاوێكی به‌ته‌مه‌ندا ده‌بینێت كه چه‌ند ژن و هاوسه‌ری تری هه‌یه، ئاره‌زووی گه‌نجیه‌تی له ناخیدا ده‌كوژرێت و پێكه‌نینی سه‌رلێوه‌كانی ده‌بنه كنێكی ئازارده‌ر له قوڕگیدا.
ئێستا له زۆرێك له ناوچه‌كانی كوردستاندا زۆربه‌ی خێزانه‌كان هه‌ر له ته‌مه‌نی منداڵییه‌وه منداڵه‌كانیان فێری ئه‌وه ده‌كه‌ن كه مافی هه‌ڵبژاردن هاوسه‌ری داهاتوویان نییه، ئه‌و خێزانانه‌ی كه كوڕیان هه‌یه ده‌ڵێن ئێمه ژنێكمان ده‌وێت كه له ماڵدا وه‌كو كاره‌كه‌رێك كاربكات و به‌تایبه‌ت ده‌بێت ئه‌و كچه له خزمه‌كانی خۆیان بێت، چونكه ئه‌و ئاشنای ئه‌و داب و نه‌ریتانه‌یه. ئه‌وان له‌و باوه‌ڕه‌دان كه ئاوا ژنێك ئه‌گه‌ر هاتوو رۆژێك له ژێر ئه‌شكه‌نجه، یان كاری زۆر، یاخود له كاتی منداڵبووندا بمرێت، كه‌س لێیان ناپرسێته‌وه، بێگومان ئه‌مجۆره هاوسه‌رگیرییه یه‌كێكه له گرنگترین هۆكاره‌كانی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خێزان كه له درێژماوه، یان كورتماوه‌دا شیرازه‌ی ژیان تێكده‌دات و ده‌بێته هۆی لێكهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ژیانی هاوبه‌ش. هه‌ڵبه‌ت هه‌ندێك له‌و خێزانانه پێیانوایه كه سۆز و خۆشه‌ویستی پاش پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریی دروست ده‌بێت، كه‌واته له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه گوشار ده‌خه‌نه سه‌ر منداڵه‌كانیان تاكو ژیانێكی نه‌خوازراو هه‌ڵبژێرن و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه كه له داهاتوودا ده‌رئه‌نجامی ناخۆشی لێبكه‌وێته‌وه، له راستیدا له هه‌ركوێ دووكه‌س ره‌زامه‌ند نه‌بن به‌وه‌ی كه ژیانی هاوبه‌ش پێكه‌وه بنێن و تاك له ژێر گوشاری خێزانه‌كه‌یدا زه‌واج بكات، ئه‌م هاوسه‌رگیرییه له ریزی هاوسه‌رگیریی زۆره‌ملێدا داده‌نرێت و هاوسه‌رگیرییه‌كیش كه ره‌زامه‌ندیی ژن و پیاوه‌كه‌ی تێدا نه‌بێت، بێگومان ده‌رئه‌نجامێكی باشیشی نابێت.
جۆر و شێوازه‌كانی
هاوسه‌رگیریی زۆره‌ملێ له هه‌موو شوێنێكی ئه‌م جیهانه‌دا روویداوه، لانیكه‌م له‌و هاوسه‌رگیرییه‌دا دوو كه‌س واته ژن و مێرده‌كه ده‌بنه قوربانی. هه‌رچه‌نده ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌م رۆژگاره‌دا پێشكه‌وتنی به‌خۆیه‌وه بینیوه، به‌ڵام له هه‌ندێك شوێنی ئه‌م دنیایه‌دا كه‌سانێك هه‌ن كه زیندووبوونیان وه‌كو مردوو وایه و ته‌نها به‌جسته ده‌ژین. یه‌كێك له‌و هاوسه‌رگیریيانه‌ی كه هه‌نووكه له كیشوه‌ری ئاسیا و ئه‌فریكادا به‌تایبه‌ت وڵاتانی نه‌ریتی و دواكه‌وتوودا ده‌بینرێت، ئه‌و هاوسه‌رگیریيه نه‌گونجاوانه‌ی كه مه‌به‌ست لێیان ئه‌و هاوسه‌رگیریيانه‌یه كه مه‌ودای گونجاوی ته‌مه‌ن له نێوان ژن و پیاودا له‌به‌ر چاو ناگیرێت، له‌م هاوسه‌رگیریيانه‌دا كچان له پیاوانێك ماره‌ده‌كرێن كه چه‌ند هێنده‌ی ته‌مه‌نی كچه‌كه ته‌مه‌نیان هه‌یه و باوك و دایكی كچه‌كه ته‌نها له‌به‌ر ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی پیاوه‌كه ئه‌م هاوسه‌رگیرییه به‌سه‌ر كچه‌كه‌دا ده‌سه‌پێنن. هه‌ڵبه‌ته ئه‌و كه‌سانه‌ی كه لێپرسراوی ماره‌كردنی ئه‌م ژن‌و مێردانه‌ن له بنه‌ماڵه‌ی هه‌ردوولا بڕێك پاره وه‌رده‌گرن و یاسای لاواز و چاودێریی لاوازی ده‌سه‌ڵات وایكردووه كه هیچ له‌م بارودۆخه نه‌گۆڕێت.
له‌مجۆره ژیانه كه كچ له سه‌ره‌تای گه‌نجییه‌وه له كه‌سێك ماره ده‌كرێت كه به هۆی ته‌مه‌نی زۆریه‌وه له ئاره‌زووه‌كانی گه‌نجیه‌تی ژنه‌كه تێناگات و ژنه ناچاره‌كه له ژینگه‌یه‌كی ناخۆشدا ته‌سلیمی داخوازییه‌كانی مێردێكی نه‌خوازراو بێت، به‌ڵام جۆرێكی تری هاوسه‌رگیریی زۆره‌ملێ، ئه‌و جۆره ده‌گرێته‌وه كه له‌بری خوێن كچه‌كه ده‌درێت به‌شوو، ئه‌مه‌ش له هه‌ندێك له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتدا په‌یڕه‌و ده‌كرێت، واته كچ له‌بری خوێن (دیه) ده‌درێته بنه‌ماڵه‌ی كوژراوه‌كه، تاكو بنه‌ماڵه‌ی كوژراوه‌كه له تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه چاوپۆشی بكه‌ن، هه‌ڵبه‌ته كچ له‌بری خوێندا ریشه‌ی شه‌رعی نییه و ته‌نها كارێكه بۆ ئازاردانی كچه‌كه، چونكه بنه‌ماڵه‌ی مێرد كچه‌كه وه‌ك بكوژێك ده‌بینن و به‌رده‌وام سووكایه‌تی پێده‌كه‌ن.
یه‌كێكی تر له‌و جۆره هاوسه‌رگیرییانه كه به هۆی به‌ده‌ستهێنانی پێگه‌ی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، یان ئابوورییه‌وه‌یه كه باوك یان برا بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجانه‌ی كه پێشتر به ده‌ستیان نه‌هێناوه كچان و خوشكه‌كانی خۆیان له ژێر گوشاردا له كه‌سانی ده‌وڵه‌مه‌ند، یان ئاغا و كاربه‌ده‌ست ماره ده‌كه‌ن، تاكو له‌و رێگه‌یه‌وه سامان و پله‌وپایه به‌ده‌ست بهێنن.
ئه‌مجۆره هاوسه‌رگیریيانه كه كچ ده‌بێته قوربانی ئامانجه‌كانی نێرینه‌یی خێزانه‌كه‌ی، له كۆتاییدا رووداوی ناخۆشی وه‌ك (خۆسووتاندن، هه‌ڵهاتن، یاخود كوشتنی مێ)ی لێده‌كه‌وێته‌وه، هه‌ڵبه‌ت له هه‌ندێ له‌م هاوسه‌رگیريیانه‌دا مێ بڕیار ده‌دات كه ئاگر له جه‌سته‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌ربدات، له كاتێكدا كه هیچ كام له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی یاساش له‌م پرسه ناكۆڵنه‌وه. به‌ڵام له یه‌كێك له خراپترین شێوه‌كانی هاوسه‌رگیریی زۆره‌ملێ كچ وه‌ك كاڵایه بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاری باوك و ده‌درێته پیاوێك كه به شێوه‌یه‌ك جێگای رێزه بۆ باوك، هه‌ربۆیه كچ مافی ئه‌وه‌ی نییه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك ناڕه‌زایه‌تی ده‌رببڕێت، چونكه پێداگریی له به‌رامبه‌ر بڕیاری باوكدا، بێگوێی و به‌هانه‌دانه به قسه‌ی باوك، كه لێره‌دا قوربانییه‌كانی ئه‌م كاره نه‌گریسه ته‌نها كچان نین و باوك و كوڕانیش بێبه‌ش نین له‌م هه‌ڕه‌شه‌یه، كه ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و كچه‌دا هاوسه‌رگیریی بكه‌ن كه باوك و دایك ده‌یانه‌وێت
ئاشتی ئه‌حمه‌د



























